پەیامی کورد ... ئەمریکا/ ژنێک بە تۆمەتی فرۆشتنی کەرەستەی فڕۆکە بە ئێران سزا درا
"جوویس ئەلیاباچووس" هاووڵاتییەکی ئەمریکایی، لەلایەن دادگاکانی ئەو وڵاتەوە بەتۆمەتی ناردنی ٢ ملیۆن دۆلار کەرەستەی فڕۆکە بۆ ئێران، ١٨ مانگ حوکمی بەندکرانی بۆ بڕایەوە.
دادوەری فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، "ئەلیاباچووس" دانی بە تاوانەکەی خۆیدا ناوە کە لەگەڵ چەند دەڵاڵێکی ئێرانیدا زیاتر لە ٢ ملیۆن دۆلار کەرەستەی تایبەت بە فڕۆکەیان بۆ ئێران قاچاخ کردووە.
"ئەلیاباچووس" تەمەنی ٥٣ ساڵە و خەڵکی "مۆریس تاون" لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمریکایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە