بە پێی هەواڵێک لە شاری سنە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە " ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ " حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد بە ناوی “شەرارە ئەلیاسی” جێبەجێ کرا.
شەرارە ئەلیاسی تەمەن ٢٧ ساڵ و دایکی کوڕێکی ٩ ساڵان، خەڵکی گوندی بێساران سەربە شارۆچکەی سەوڵاوا بووە
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی ڕابردوو دەیان چالاکی مەدەنی شاری سنە لە پێش دەرگای بەندیخانەی ئەو شارە کۆبوونەوە
تاکوو پێشگیری بکەن لە سێدارەدانی ئەو ژنە ، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام بووە.
بە پێی زانیارییەکان یەکێک لەو چالاکانە ڕاگەیاندووە کە دایکی کوژراوەکە " کاوە غوڵام وەیسی " هەڕەشەی لەچالاکە مەدەنیەکان کردووە کە ئەگەر بێنە پێش ماڵی ئێمە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەریان.
زاهید ئەلیاسی باوکی شەرارە ڕایدەگەێنێت پێش ٥ ساڵ کچەکەم بە تۆمەتی کوشتنی کاوە غوڵام وەیسی دەستبەسەر و حوکمی سێدارەئ بەسەردا سەپا.
ناوبراو ڕایگەیاند کچەکەی بێ گوناح بووە و هاوسەرەکەی بە چەک کاوەی کوشتووە و شەرارەی ناچار کردووە تاوانەکە بگرێتە ئەستۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە