پەیامی کورد ... ئەمریکا گوردانی تانکەکانی خۆی لە سنووری بێلاڕووسیا جێگیر دەکات .
وەزیری بەرگری بێلاڕووسیا هەواڵ لە جێگیربوونی گوردانی تانکەکانی ویلایەتەیکگرتووەکان لە ١٥ کیلۆمەتری سنوورەکانی ووڵاتەکەی دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڤیکتۆر خیرنین وەزیری بەرگری ووڵاتی بێلاڕووسیا ڕایگەیاند کە لە بنکەی سەربازی لیتوانی لە ١٥ کیلۆمەتری لە سنوورەکانی بێلاڕووسیا ، گوردانی تانکەکانی ئەمریکا جێگیر کراوە .وەزیری
وەزیری بەرگری بێلاڕووسیا لە بەرنامەی کەناڵی تەلەفزیۆنی " سی تی ڤی " ڕایگەیاند : " لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکان زیادبوونی ئامادەیی لە خاڵی یەکەم و پێداگری ئاتڵانتیکی جووڵەی هێزەکانی ناتۆ ئەنجام دەدرێت . لەوانەش لەم کاتەدا ، جێبەجێ کردنی هێزەکان بۆ بنکەی سەربازی " پابراد " لە لیتوانی ئەنجام دار کە لە ١٥ کیلۆمەتری لە سنوورەکانی بێلاڕووس دایە . ٢ تانک لە گوردانی ٦٩ی تانکی ئەمریکا بۆ ئەوێ نێردراون
بە ووتەی وەزیری بەرگری بێلاڕووسیا ئەم ئۆپراسیۆنە هاوشێوەی هەمان ئۆپراسیۆنە کە لە وەرزی بەهاردا ئەنجامدراوە . " بەڵام ئەمە نابێتە هۆی نیگەرانی ئێمە کە لە نزیکی سنووری ووڵاتی ئێمە ٥٠٠ کس ، ٢٩ تانک ، ٤٣ ئۆتۆمبێلی شەڕی Bradley بوونیان هەبێت .
بە ووتەی وەزیری بەرگری بێلاڕووسیا ، فڕینی فڕۆکەکان لە درێژایی سنووری بێلاڕووسیاش زیاتر بووە و تووندتر بووە . لەوانەش فڕینی بۆمبهاوێژەکانی " بی - ٥٢ " لە درێژایی سنوورەکانی وولاتی بێلاڕووسیا دەبێتە هۆکاری نیگەرانی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە