ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە
پەیامی کورد... ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە جیهاندا، بە ئامادەبوونی مایکل ڕێگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

بینا نوێیەکە لە میانی مەراسیمێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی ڕێگاس و بەرپرسانی باڵای ناوچەکە دەکرێتەوە. واشنتۆن دووپاتی دەکاتەوە کە کونسوڵخانەکە گەورەترین کونسوڵخانە لە جیهاندا لە ڕووی قەبارەی دامەزراوەکان و خزمەتگوزارییەکانەوە، لەسەر ڕووبەرێکی نزیکەی ٢٠٠ هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە، ئەمەش دەبێتە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە جیهاندا لە ڕووی ڕووبەرەوە.

کۆی تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی 800 ملیۆن دۆلارە و لە مانگی تەمموزی 2018 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەردی بناغە دانرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە