پەیامی کورد ... ئەمریکا سەبارەت بە بڕیاری دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆر پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : سەبارەت بە دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕیکخراوە تێرۆریستییەکان هیچ بڕیارێکمان نەداوە .
جێن ساکی ڕایگەیاند : کە گەیشتینە ڕێکەوتن سەبارەت بە ناوەڕۆکەکەشی قسە دەکەین .
نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، و یائیر لاپید وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دوایان لە ئەمریکا کرد سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دەرنەهێنێت و جەختی کردەوە کە هەنگاوێکی لەم شێوەیە بێڕێزی کردن بە قوربانییە جۆراوجۆرەکانی سوپا دەبێت .
هەروەها ڕایانگەیاند : " ئێمە باوەڕمان هەیە کە ئەمریکا نزیکترین هاوپەیمانەکانی خۆی لە بەرامبەر پەیمانگەلی پڕوپووچی تێرۆریستەکان بەجێ ناهێڵێت .
ماڵپەڕی ئاکسیووس ڕۆژی پێنجشەممە لە زاری سێ بەرپرسی ئیسرائیلی و دوو سەرچاوەی ئەمریکی ڕاپۆرتی دابوو کە دەوڵەتی بایدن لە بیری دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆرسیتییەکانە لە بەرامبەر پەیمانی ئاسکرای ئێران بە کەم کردنەوەی قەیرانەکان لە ناوچەکەیە . ئەمە لە حاڵیکدایە کە دەوترێت بابەتی هەبوونی سوپای پاسداران لەم لیستەتە لە دواهەمین بابەتی بەجێ ماو لە ووتووێژەکانی زیندوو کردنەوەی بەرجام ە .
جێن ساکی ووتەبێژی کۆشکی سپی لە ووڵام بە پرسیارێک لەمبارەیەوە ووتی : وا بیر دەکەمەوە لە من ئەو پرسیارە دەکەن چوونکە ئەگەری دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان خراوەتە بەر باس بەڵام هیچ ڕێکەوتنێک لە ئارادا نییە ، دەی ئەگەر کاتێک کە بە ڕێکەوتن گەیشتین دەتوانین سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەکەش قسە بکەین .
هەروەها ڕۆژنامەنووسێک پرسی :" بەڵام دەرچوون لە ڕێکەوتننامە بۆ دەرچوونی سوپا لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دەبێ هەنگاوێک بنرێت ؟ ئایا دەبێ کارێک بکەین کە ئەم کارە ئەنجام ببێت ؟
ساکی ووتی : " بەڵی دەبی بڕیارێک لەمبارەیەوە ئەنجام بدرێت ."
بڕیاردان دەربارەی لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستە بیانییەکان پەیوەندی بە وەزارەتی کاروباری دەرەوە و هێزی جێبەجێ کار " دەوڵەت " ی ئەمریکایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە