پەیامی کورد ... ئیسرائیل چاوەڕوانی بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە سوپای پاسداران
بەرپرسانی ئیسرائیل خۆیان بۆ دوو سێناریۆی دەرچوون یا مانەوە سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان ئامادە بکات .
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسرائیل ، سەرەڕای پێداگری هەندێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتننامە لەگەڵ ئێران ، کۆشکی سپی لەپاڵ ئیسرائیل ڕاوەستاوە و بە نیازە کە ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بمێنێتەوە .
لەم ڕاستایە ڕۆژنامەی " هائارتس " سێشەممە ١٩ی ئەیپریل نووسی ئیسرائیل لە هەفتەکانی دوایی دا کاروباری فشاری زیاتری لە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دژی دەرهێنانی سوپا لە لیستەی تێرۆریستی گرتووەتە پێس و لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری دەوڵەتی بایدن ە کە لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕادەگەێندرێت .
بە ووتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی دەستڕۆیشتووی لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ، فشاری ئەو بەشەی لە کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە دەیانەوێت سوپای پاسدارانی لە لیستەی تێرۆریستی دا بهێڵنەوە دەتوانێ لە سەر ڕاگەیاندنەکەی بایدن کاریگەری هەبێت .
یەکێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی لەم بارەیەوە بە هائارتسی ڕاگەیاند : " تا کاتێک کە بەیاننامەیەکی ڕوون بوونی نییە ، بە هیچ شێوەیەک ناکرێت کە بزانین بڕیاری کۆتایی سەرۆککۆماری ئەمریکا چ شتێک دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە