پەیامی کورد ... بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرایکرد جارێکی دیکە واشینتۆن دەربارەی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی S-400-ی ڕووسی داوایەکی ئاراستەی ئانکارا کردوە و بۆ ئەو مەبەستەش دوو بژاردەی خستوەتە بەردەم ئەو ووڵاتە.
بەپێی هەواڵ و زانیاری لە ئەلجەزیرە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لەوەزارەتی دەرەوە کە نەیویستوە ناوی بهێنرێت ئاشکرایکردوە، ئەگەر تورکیا دەیەوێت چارەسەری قەیرانە سیاسییەکانی خۆی بکات لەگەڵ واشینتۆن ئەوا پێویستە دەستبەرداری کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی S-400 ببێت ئەگەرنا روبەروی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، پاش سەردانەکەی بۆ واشینتۆن و دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکادا رایگەیاند، بەڕوونی بەئەمریکایان وتووە کە دەستبەرداری سیستەمی بەرگری مووشەکی S-400-ی ڕووسی نابن.
بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراشیکردوە، دەستبەرداربوونی ئانکارا لە کرینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ڕووسی تەنها رێگای ئەو ووڵاتەیە بۆ گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ.
پێشنیاریشی بۆ ئانکارا کردوە کە بەشە وەرگیراوەکانی سیستەمەکە تێکبشکێنن یان بیگێڕنەوە بۆ ڕووسیا، بەوجۆرە دەتوانن کێشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە