سێ به‌رپرسی ئه‌مریكی، كه نه‌یانویستووه ئاماژه به‌ناوەکانیایان بدرێت، به تۆڕی میدیایی "NBC" ئه‌مریكی ڕاگه‌یاندووه: "ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه ئێف-15 كانیه‌وه پێگه سه‌ربازییه‌كانی باكووری سووریایان بۆردومان كردووه".
ئه‌و سێ به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه دووپاتیانكرده‌وه، "ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی گه‌رم له‌گه‌ڵ ئێران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوكاری ئه‌مریكا ده‌دات"، ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ڤیگدۆر لیبرمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل كردوه، كه مه‌به‌ست لێی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازییه بۆ لێدانی ئێران.
وه‌ك تۆڕی "NBC" بڵاویكرده‌وه، مه‌به‌ست له‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان له‌ناو خاكی سووریا، بۆ له‌ناوبردنی كاروانێكی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بوو، كه بریتی بوو له مووشه‌كی زه‌وی ـ ئاسمانی و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی چه‌كی قورسی سه‌رده‌میانه، كه له ئێرانه‌وه هاورده‌ی سووریا كرابوون.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، سایتی "تایمز ئاف ئیسرائیل" بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، گه‌یشتۆته 40 كه‌س، له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك پاسدار و میلیشیای ئێرانی هه‌بوون، له‌كاتێكدا ئێران ورده‌كاری ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌و سایته ئیسرائیلییه ئاشكراشیكرد، له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره له بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌ما ڕوویداوه و بومه‌له‌رزه‌یه‌كیش به گوڕی 2.6 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
كۆمپانیایه‌كی بۆشاییگه‌ری ئیسرائیلیش قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، كه به‌و بنكه سه‌ربازییه گه‌یشتووه و، له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، به‌لایه‌نی كه‌م 13 بینایه له بنكه‌ی حه‌ما زیانی گه‌وره‌ی ماددیان پێگه‌یشتووه.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی تیفۆڕ له پارێزگای حه‌مس له 9ی مانگی ڕابردوو، كه به‌هۆیه‌وه 7 پاسداری ئێرانی كوژران و، دواتریش هێرشه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌ما له سووریا، گرژی نێوان ئێران و ئیسرائیلی زیاتر كردووه، هه‌رچه‌نده ته‌له‌ڤیڤ به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه‌دا ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ڕه‌تناكاته‌وه، كه جه‌خت له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی ئیسرائیل له‌و هێرشانه‌دا ده‌كه‌نه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە