پەیامی کورد … مردن بە كۆرۆنا چوار ملیۆن كەسی تێپەڕاند
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 184 ملیۆن و 939 هەزار و 383 حاڵەت.
بە پێی ئامارە جیهانییەكان، تاكو سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 184 ملیۆن و 939 هەزار و 383 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 841 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە ،هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 169 ملیۆن و 314 هەزار و 997 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 598 هەزار و 361 كەس و 621 هەزار و 335 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە