مستەفا کازمی پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

مستەفا کازمی پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

پەیامی کورد    ...    لە تویتێکدا، مستەفا کازمی، بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراق  پەیامێکی بە هەر سێ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی بڵاویکردەوە و بەڵێنی کارکردن بۆ چارەسەری قەیرانەکان دەدات.

کازمی بە زمانی کوردی نووسیویەتی: "بە راسپاردنم  بە ئەرکی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراقی، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەکەمان، بۆ کارکردن لە سەر پێکھێنانی حکومەتێک کە خواستى عێراقییەکان بخاتە پێشینەی کارەکانی، سەروەری نیشتیمان و مافەکان بپارێزێت و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئابووری بەرەوپێش ببات".

 

كازمی كێیه‌؟

- ساڵی 1967 له‌ به‌غدا له‌ دایكبووه‌.

- باوكی دوو منداڵه‌.

- به‌كالۆریۆسی له‌ یاسا هه‌یه‌

- ساڵی 2016 بووه‌ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وت

- به‌هۆی ئۆپۆزیسیۆن بوونی له‌ دژی رژێمی سه‌ددام، ماوه‌ی 10 ساڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ ژیاوه‌، به‌ڵام تێكه‌ڵی هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌.

- به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی "الذاكرة العراقیة" بوو، كه‌ تایبه‌ت بوو كۆكردنه‌وه‌ی ‌دۆكیومێنت له‌ باره‌ی تاوانه‌كانی رژێمی سه‌ددام.

- جگه‌ له‌ هاووڵاتی بوونی عێراق، هه‌ڵگری هیچ ڕەگەزنامەی ووڵاتێکی دیكه‌ نییه‌.

- له‌ كاتی مانه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، ته‌نها مافی په‌نابه‌ری سیاسی پێدرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە