"جموجوڵى هێزەکانى تورکیا لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیادى کردوەو بۆردومانى فرۆکەکانى تورکیا و تۆپبارانکردنى ئەو شوێنانەى گومانى لێدەکرێت توندتربووە"
لە نوێترین ئۆپراسیۆنی سەربازانی تورکیا بەرپرسی سەربازی هێزەکانى تورکیا لەبرادۆست بە موختاری گوندی بەرمیزە و بەرپرسانى ناوچەى سیدەکانیان ڕاگەیاندووە هەندێک شوێن چۆڵ بکەن، چوونکە ئەوان دەیانەوێت لەماوەی حەفتا و دوو کاتژمێری داهاتودا پێشڕەوی بکەن".
هەر ئەو سەرچاوەیە وتیشى، هۆی ئاگادار کردنەوەی ئەوان ئەوەیە کە هەندێک شوێن چۆڵ بکەن و بەخەڵکى ئەو ناوچانە ڕابگەینن لەکاتى ئاگرکەوتنەوە نهچن بۆ كوژرانهوهی ئاگرهكه، چوونکە جگە لەتۆپبارانکردنى ناوچەکە ئەوکەسانەش دەکرێنە ئامانج کە لەوناوچانە دەبینرێن "ئامانجى تورکیا ئەوەیه لەڕێگەى سووتاندنى پووش و پاوانى ناوچەکە ئاگرێکى زۆر بکرێتەوە، تا بەو هۆیەوە حەشارگەى گەریلاکان ئاشکرا بکرێن و ئەو دەون و دارانەش بسووتێنرێن کە ئەبنە هۆى خۆشاردنەوە و بۆسەدانانى گەریلاکان لەکاتى هێرشى تورکیا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە