+ وێنە ... بەپەلە ... لە نێوان سنوورى ئێران ـ تورکیا ، تەرمى پەنابەرێک بە پارچەپارچەکراوی دۆزرایەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
+ وێنە    ...    بەپەلە    ...   لە نێوان سنوورى ئێران ـ تورکیا ، تەرمى پەنابەرێک بە پارچەپارچەکراوی دۆزرایەوە
پەیامی کورد      ...   لە نێوان سنوورى ئێران ـ تورکیا ، تەرمى پەنابەرێک بە پارچەپارچەکراوی دۆزرایەوە .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە گوندى ئاخورکى شارۆچکەى قەرقەلی شاری وان، لە نێوان سنوورى ئێران - تورکیا ، شوانەکان تەرمی پەنابەرێکیان دۆزیوەتەوە کە لە لایەن ئاژەڵانەوە پارچەپارچە کراوە.

هەر بە پێی ئەم هەواڵە دوای بینینی ئەم ڕووداوە شوانەکان هێزەکانی ئەمنییان ئاگادار کردووەتەوە و پارچەکانی ئەو تەرمەیان هەڵگرتووەتەوە .

دوای لێکۆڵینەوەکان زانراوە کە ئەو تەرمە سەر بە پەنابەرێکە کە لە لایەن ئاژەڵانی کوێستانەوە پارچە پارچە کراوە . بەڵام ناو و ناسنامەی ئەو پەنابەرە نەزانراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو کەسە بڵاو نەکراوەتەوە .

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە