پەیامی کورد ... نەمایشی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشووری کەمی کرد .
ڕێژەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ووڵاتی کۆریای باشوور گەیشتووەتە ٨٩٥ کەس .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە توودەی لاین بە هۆی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە کۆریای باشووری ، ئەمریکا لە ئێستا لە ووتووێژە لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باشووردا بۆ کەم کردنەوەی ئاستی ڕاهێنان و نەمایشە سەربازییە هاوبەشییەکانیان بە هۆی نیگەرانی لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوەیە .
بەرپرسانی کۆریای باشووری لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی قوربانیانی ڤیرووسی کۆرۆنا بۆ ٨ کەس و زیاد بوونی ژمارەی تووشبووان نەم ڤیرووسە بۆ ٨٩٥ کەس ، ئاستی هۆشداری ڤیرووسی کۆرۆنای بۆ بەرزترین ئاستی پێویست بردە سەرەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە