نانسی پیلۆسی وەکوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە

نانسی پیلۆسی وەکوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە

پەیامی کورد ... نانسی پیلۆسی وەکوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە

 

نانسی پیلۆسی بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگ، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە.

 

نانسی پیلۆسی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە  سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە و تاکە ژنە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت، لە دەنگدانی ئەمجارەی ئەنجومەنەکەشدا توانی ٢١٦ دەنگ بەدەستبهێنێت و لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

 

نانسی پیلۆسی سەر بە پارتی دیموکراتەکانە و پاڵپشتی جۆ بایدن بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا.

 

کیڤن ماکەرسی رکابەری پێلۆسیش توانی ٢٠٩ دەنگ بەدەستبهینێت، بەڵام نەیتوانی بەسەر پێلۆسیدا سەربکەوێت.

 

نانسی پیلۆسی تەمەنی ٨٠ ساڵە، لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١١ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بووە، هاوکات، لە ساڵی ٢٠١٩ شەوە تا ئێستا سەرۆکی ئەنجومەنەکەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە