ناسا: تا ئێستا ٢١ کەس لەکاتی ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بۆشایی ئاسمان گیانیان لەدەستداوە

ناسا: تا ئێستا ٢١ کەس لەکاتی ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بۆشایی ئاسمان گیانیان لەدەستداوە

پەیامی کورد... ناسا: تا ئێستا ٢١ کەس لەکاتی ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بۆشایی ئاسمان گیانیان لەدەستداوە


تا ئەمڕۆ، ٢١ کەس لە ئاژانسی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) و یەکێتیی سۆڤیەت، لە کاتی ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بۆشایی ئاسمان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێکی لایڤ سایه‌نس، نیگڵ پاکهام جێگری بەڕێوەبەری ئاسایش و سەلامەتی فڕین لە ناسا ئاماژەی بەوە کردووە، ٢١ ئاسمانگەڕ لەکاتی کارکردنیان لە بۆشایی ئاسمان یان تاقیکردنەوەکان لەسەر زەوی، گیانیان لەدەستداوە.

لەو بارەیەشەوە، جیم هێرماسۆن پرۆفیسۆری زانستەکانی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان لە زانکۆی واشنتۆن لە سیتڵ باسی لەوەکرد، لە ناسا سێ رووداو و لە یەکێتی سۆڤیەتیش دوو رووداوی گیانلەدەستدانی کارمەندان هه‌بووه‌ و رایگه‌یاند، "بە گشتیی رووداوەکان بەهۆی هەڵەی ئامێر، هەڵەی مرۆڤ، هەڵە سیاسیی و هەڵەی بەڕێوەبردنەوە بوون".

لە ناسا دوو رووداوی مردن لەکاتی رەوانەکردنی کەشتی بۆ بۆشایی ئاسمان روویاندا، یەکەمیان لە کانوونی دووەمی ١٩٨٦ روویدا، کە کەشتی چالنجەر دوای ٧٣ چرکە لە بەرزبوونەوەی لە ئاسماندا تەقییەوە و بەهۆیەوە حەوت کەسی ناو کەشتییەکە گیانیان لەدەستدا.

دووەم رووداویش لە شوباتی ٢٠٠٣دا، لەکاتی رەوانەکردنی کەشتی کۆڵۆمبیا بۆ بۆشایی ئاسمان تەقییەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس لە سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە