نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی ئۆکراینای لە شەڕی ڕووسیا ڕاگەیاند

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی ئۆکراینای لە شەڕی ڕووسیا ڕاگەیاند

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی ئۆکراینای لە شەڕی ڕووسیا ڕاگەیاند



نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکرایناوە کە درێژەی هەیە، نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو)ی نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئاماری گیانلەدەستدان، برینداربوون و ئاوارەبوونی بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا کە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا درێژەی هەیە خراوەتەڕوو.

لە بڵاوکراوەکەدا باس لەوە کراوە کە باجی جەنگەکە قوڕس بووە و، بەهۆی جەنگەکەوە لە ئۆکراینا نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش برینداربوون.

هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: ”بەدڵنیاییەوە ئامارە ڕاستەقینەکان زیاترن. زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی ئۆکراینی هەڵاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ. لە ناوخۆی وڵاتەکەشدا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس ئاوارە و دەربەدەربوون”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە