ناتۆ گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی له‌ مێژوی خۆیدا ئه‌نجامده‌دات

ناتۆ گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی له‌ مێژوی خۆیدا ئه‌نجامده‌دات

پەیامی کورد... ناتۆ گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی له‌ مێژوی خۆیدا ئه‌نجامده‌دات


بە سەرکردایەتی سوپای ئەڵمانیا، هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی – ناتۆ، مانۆڕەکانی “بەرگری ئاسمانی ٢٠٢٣” دەستپێدەکات، کە گەورەترین مانۆڕی ئاسمانییە لە مێژووی ناتۆدا.

ئەمڕۆ دووشەممە (١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) ناتۆ گرنگترین مانۆڕی ئاسمانی خۆی بە هەماهەنگی ئەڵمانیا دەستپێدەکات و ئامانجی ئەوەیە یەکڕیزیی ئەندامانی لە بەرامبەر هەڕەشە ئەگەرییەکان بەتایبەتی بەرامبەر ڕووسیا نیشان بدات، کە بەردەوامی مانۆڕەکان تا ٢٣ی حوزەیران دەخایەنێت.

لەو مانۆڕەدا نزیکەی ٢٥٠ فڕۆکەی سەربازی لە ٢٥ وڵاتی ئەندام و هاوبەشی ناتۆ و نزیکەی ١٠ هەزار سەرباز بەشداری دەکەن.

بڕیارە ئەم مانۆڕە نزیکەی ٢٥٠ فڕۆکەی سەربازی لە ٢٥ وڵاتی ئەندام و هاوبەشی ناتۆ لەخۆ بگرێت، لەوانە ژاپۆن و سوید کە کاندیدی ئەندامێتی ناتۆن.

١٠ هەزار سەرباز بەشداری مانۆڕەکان دەکەن، کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی توانای یەکتر و خۆ پاراستن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروزە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر شارەکان، فڕۆکەخانەکان یان بەندەرەکان کە دەکەونە سەر زەویەکانی زەریای ئەتڵەسی.

جەنەڕاڵ ئینگۆ گێرهارتز فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا لەکاتی ناساندنی مانۆڕەکەدا ڕایگه‌یاند، مانۆڕەکە لە ساڵی ٢٠١٨ پێش لەشکرکێشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بیری لێکرایەوە، ئەمەش لە وەڵامی لکاندنی کریمیا لەلایەن ڕووسیا بوو لە ساڵی ٢٠١٤، ئەم مانۆڕەی ئێستاشمان “هیچ لایەنێک” ناکاتە ئامانج.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کە ناتۆ بڕیاریداوە بەرگری لە هەر پنتێکی خاکەکەی بکات

ده‌شڵێت، “ئێمە هاوپەیمانییەکی بەرگریین و ئەم مانۆڕانە لەسەر ئەم بنەمایە پلانیان بۆ دانراوە”.

سێ ناوچەی ئاسمانی لە ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ کاریگەریی مەشقی مانۆرەکانیان لەسەرە کە بریتین لە بەشێک لە باکووری ئەڵمانیا و دەریای باکوور، بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا و دەریای باڵتیک و بەشێک لە باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا.

مانۆڕەکان مەشقی ئۆپەراسیۆنی و تاکتیکی لەخۆدەگرن، بەتایبەتی لە ئەڵمانیا و کۆماری چیک، ئیستۆنیا و لاتڤیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە