پەیامی کورد... ناتۆ خۆی بۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازی ئامادە دەکات
سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناتۆ رایگەیاند، گەورەترین مانۆری سەربازی لە نێو وڵاتانی هاوپەیمان ئەنجام دەدرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و لە دوای جەنگی ساردەوە مانۆڕی لەم شێوەیە ئەنجام نەدراوە و ٣١ وڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ بەشداردەبێت.
ڕۆب پاوەر سەرۆکی لیژنەی سەربازی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاند، ئەندامانی ناتۆ بڕیاریاریانداوە بە ئەنجامدانی گەورەترین مانۆڕی سەربازی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێوانیاندا.
ئەمریکا ؛پشتیوانی بوژاندنەوەی پرۆسەی سیاسی یەمەن و سعودییە دەکەین
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە گەورەترین مانۆڕی سەربازی دەبێت لە نێوان وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ لەدوای جەنگی ساردەوە کە ناسراوە بە بەرگریکاری جێگیر.لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، مانۆڕەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و پۆڵەندا لەگەڵ وڵاتانی بەڵتیک ئەنجام دەدرێت بە بەشداریکردنی ٣١ ئەندامی ناتۆ لەگەڵ وڵاتی سوید کە تائێستا چاوەڕوانی رەزامەندی تورکیا و هەنگاریایە بۆ بە ئەندامبوونی لە ناتۆ.
ئەوەشی خستەڕوو، مانۆڕەکە لە مانگی شوبات و ئازاری ساڵی ٢٠٢٤ بەرێوەدەچێت وپێشبینی دەکرێت لانیکەم ٤١ هەزار سەرباز و زیاد لە ٥٠ کەشتی لەو مانۆڕەدا بەشداری بکەن و لەو ماوەیەشدا ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ گەشتی ئاسمانی ئەنجام بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە