زاوا و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ ڕوونكردنەوە دەدات بە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە پلان و گرێبەستی سەدە

زاوا و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ ڕوونكردنەوە دەدات بە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە پلان و گرێبەستی سەدە

پەیامی کورد   ...   زاوا و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ ڕوونكردنەوە دەدات بە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە پلان و گرێبەستی سەدە .

ئەمریكا دەیەوێت پێش ئەوەی مەحموود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین بچێتە ئەنجوومەنی ئاسایش، لەرێگەی جارید كۆشنەر-ەوە گرێبەستی سەدە بۆ ئەنجوومەنەكە روونبكەنەوە.
مارك بیكتسین باڵیۆزی بەلژیكا لە ئەنجوومەنی ئاسایش، كە لەم مانگەدا سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە دەكات، رایگەیاندووە، ئەمریكا داوایكردووە كۆبوونەوەیەكی داخراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەبچێت و تیایدا جارید كۆشنەر راوێژكار و زاوای دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، كە بە ئەندازیاری گرێبەستی سەدە دادەنرێت، روونكردنەوە دەدات بە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی پلان و گرێبەستی سەدە تایبەت بە چارەسەری كێشەی ئیسرائیل-فەلەستین.
باڵیۆزی بەلژیكا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئاشكرایكردووە، پێدەچێت كۆبونەوە داخراوەكەی ئەنجوومەنەكە ئەمڕۆ ئێوارە بە كاتی گرینیج بەڕێوەبچێت، تیایدا جگە لە روونكردنەوەكانی كۆشنەر، وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش رای خۆیان لەبارەی گرێبەستی سەدە رابگەێنن .
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە