پەیامی کورد... ٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست پەیامی کورد کەوتووە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ هەزار و ٣٨٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ١٤٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٣٢٦ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە