پەیامی کورد... پۆڵەندا داوای بایکۆتی هاوردەی خۆراکی ڕووسیا دەکات
ئاژانسی هەواڵی پۆڵەندا، لەسەر زاری ئانجی سادۆس، نوێنەری هەمیشەیی پۆڵەندا لە برۆکسل بڵاویکردووەتەوە: پۆڵەندا دابینکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی رووسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا بە بیانووی ئاسایشی خۆراک بە قبوڵنەکراو دادەنێت و داوای سزا دەکات دژی ئەو هاوردەکردنە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە دەستبەجێ ئەو سزایانە بسەپێنرێن، بەتایبەتی بەهۆی کێشەکانی ئەم دواییەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ دانەوێڵەی ئۆکرانیا."
یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا خۆی بەدوورگرتووە لە سەپاندنی سزا بەسەر هاوردەکردنی خۆراکی رووسیا بۆ بازاڕەکانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش لەبەر تێکنەچوونی ئاسایشی خۆراکە.
لە 25ی شوباتدا، یەکێتی ئەوروپا دەیەمین پاکێجی سزای بەسەر رووسیادا سەپاند، کە تیایدا سنووردارکردنی هەناردە و هاوردەکردن لەخۆدەگرێت، هەروەها قەدەغکردنی کاری میدیاکانی رووسیا لە پاکێجی سزاکاندا هەبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە