چەند گومانلێکراوێکی تەقینەوەکانی شاری کرمان دەستگیرکران

چەند گومانلێکراوێکی تەقینەوەکانی شاری کرمان دەستگیرکران

پەیامی کورد... چەند گومانلێکراوێکی تەقینەوەکانی شاری کرمان دەستگیرکران

وەزیری ناوخۆی ئێران دەستگیرکردنی چەند کەسێکی راگەیاند کە گومانیان لێ دەکەن، بکەری تەقینەوەکانی شاری کرمان بن.

ڕۆژی هەینی، وەزارەتی ناوخۆی ئێران لەبارەی روداوی تەقینەوەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردو لە پارێزگای کرمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، کە ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکردوە کە گومان دەکرێت ئەنجامدەری تەقینەوەکان بن.

رۆژی چوارشەممە لە پارێزگەی کرمانی باشووری ئێران لەکاتێکدا کە خەڵکێکی زۆر بۆ یادکردنەوەی چوار ساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیک گۆڕەکەی لە گۆڕستانی شەهیدانی کرمان کۆببوونەوە، دوو تەقینەوە روویاندا.

لە تەقینەوەکاندا 84 کەس کوژران و 284 کەسی دیکەش برینداربوون هاوکات داعش رۆژی پێنجشەممە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکانی ئێران راگەیاند و لە تێلیگرامی خۆیەوە گوتی، بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن دوو خۆکوژەوە کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە