لەبارەی سوریاوە ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کە دەبێت بارگرژییەکانى ئەو وڵاتە کەمکرێنەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرؤک کۆماری تورکیا و ڤلادمێر پوتن سەرۆکی روسیا، بیروڕایان لەبارەی ھێرشەكەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر رژێمی سوریا ئاڵوگۆڕکردووە .
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ھەردوو سەرۆکەکە پێداگری خۆیان لەمەڕ خستنەگەڕی ھەوڵی ھاوبەش بۆ دۆزینەوەی چارەسەریی سیاسی و کەمکردنەوەی بارگرژی لەناوچەکەدا خستووەتەڕوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە دوێنێ هەینی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا زیاتر لە (١٠٠) موشەکیان ئاڕاستەى سوریا کرد و چەند دامەزراوەیەکى سەربازی و ئەکادیمی سوپای ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج و وێران کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە