ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسێکی گرینگ سەردانی بەغدا دەکەن

ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسێکی گرینگ سەردانی بەغدا دەکەن

پەیامی کورد     ...     ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسێکی گرینگ سەردانی بەغدا دەکەن .

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكی شانه‌ی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببنەوە.
به‌پێی زانیاریه‌كان ، بڕیارە شاندەكەی شانه‌ی رووبەرووبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا كاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هه‌ولێرەوە بگەنە هه‌رێمی كوردستان.

شاندەكە لەلایەن، حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كە سەرۆكی شانه‌ی رووبەرووبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنایه‌ سەرۆكایەتی دەكرێت و وەزیری تەندرووستی عێراق یاوەری دەكات و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ناوخۆ و بەرپرسانی تەندرووستی هەرێم كۆببنه‌وه‌.

هەر بەگوێرەی بەرنامەی سەردانەكە، بڕیارە شاندەكەی شانه‌ی رووبەرووبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا، سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ شوێنی كەرەنتینكراوان و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی ڤیرووسی كۆڕۆنا لە سلێمانی و هەولێر بكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە