شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد... شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ئاشکرای کرد، شاندێکی یەکێتییەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دلاوەر ئازکی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا کە بەرپرسانی دۆسیەی عێراقی تێدایە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئاماژەی بەوە کردووە، شاندەکە چەند دۆسیە و بابەتێک لەگەڵ حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

باسی لەوەش کردووە، بڕیار بوو ئەو سەردانە ماوەیەک لەمەوبەر ببووایە بەڵام بەهۆی ڕێکارەکانی کۆرۆناوە دواکەوتووە بۆ ئێستا، سەردانەکە لەسەر بنەمای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە