پەیامی کورد ... هاوکات لەگەڵ شکاندنی ڕێکۆردی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە سامانی فەرمی سێنا و سەرافییەکانی بانکی ، بەهای فرۆشی دۆلار لە بازاری ئازادی تاران گەیشتە ١٤ هەزار تمەن .
بە پیی هەواڵەکان ڕێک ڕۆژێک دوای ئەوەی کە بەڕێوبەری گشتی بانکی ناوەندی ئێران ڕایگەیاند کە دۆلار لە نرخی سەرووی ١٣ هەزار تمەن دا کڕیاری نییە ، نرخی کڕینی دۆلار لە سامانەی فەرمی سێنا و سەرافییەکانی بانکی دا بە ١٣ هەزارو ٥٩٠ تمەن زیاد بوو و نرخی فرۆشی دۆلار بە فەرمی گەیشتە ١٣ هەزار و ٦٩٠ تمەن .
هەروەها بە شێوەی فەرمی نرخی ئەمڕۆی دۆلار دووشەممە ٨ی ٤ی ٢٠١٩ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو کە لە ماوەی مامەڵەکانی ڕۆژی یەکشەممە نرخی دۆلار لە سەڕافییەکانی بانکەکاندا ١٣ هەزار و ٣٠٠ تمەن بوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە