پەیامی کورد... نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێکی زۆری نرخەکەی بەدەستهێناوەتەوە و یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار و ٥٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی داتاکان لە بازاڕەکانی مامەڵە کردن بە نەوتی خاوەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بەرامبەر ١١١ دۆلار و ٥٠ سەنت بووە، هەروەها بەرمیلێک خاوی تێکساسی ئەمریکی بە ١١٠ دۆلار و ٥٠ سەنت فرۆشراوە.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە، نرخی یەک بەرمیل خاوی ڕێکخراوی ئۆپێک بە ١٠٩ دۆلار و ٣٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەوتی خاو بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد، بەڵام بەهۆی داتاکانی ڕێکخراوی ئۆپێک کە ئاشکرای کرد، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕۆژانە ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمهێنراوە نرخەکەی دەستی بە بەرزبوونەوە کرد، ئەوەش بەهۆی ترس لەسەر کەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕەکاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە