واژۆ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەکرێتەوە

واژۆ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەکرێتەوە

پەیامی کورد... واژۆ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەکرێتەوە

پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیهنێت، واژۆ بۆ سازدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان کۆدە کرێتەوە و دەشڵێت، بەمزوانە کۆبوونەوەکە ساز دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی ئاب_ی ٢٠٢٢ ساڵح عەنبەکی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”واژۆ لە پەرلەمانتاران کۆ دەکرێتەوە بۆ سازدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان کە بەمزوانە دەبێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد،سازدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و هێنانەدی وابەستەی سەرۆک فراکسیۆنەکانە، لیژنە پەرلەمانییەکانیش لە ئێستادا دەستیان کردووە بە کۆبوونەوە و بەڕێوەبردنی کارەکانیان”.

باسی لەوەش کردووە،لیژنەی یاسایی کۆبوونەوەی بچووککراوەی خۆی ساز دەکات، بۆ دەستکردن بە دانانی کارنامەیەک کە تایبەتە بە ئەرکەکانی داهاتووی”.

دوای چوونە نێو بارەگای پەرلەمان و گەمارۆدانی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق پەکییان کەوتووە کە لێوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت کۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پاشان ڕاسپاردنی کاندیدەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەت بهێنێتەدی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە