ئەو دوو خانمە ڕۆژنامەنووسەی یەكەمین وێنەی ژینا ئەمینییان لە نەخۆشخانە بڵاو كردەوە، 25 ساڵ زیندانی دەكرێن

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئەو دوو خانمە ڕۆژنامەنووسەی یەكەمین وێنەی ژینا ئەمینییان لە نەخۆشخانە بڵاو كردەوە، 25 ساڵ زیندانی دەكرێن

پەیامی کورد... ئەو دوو خانمە ڕۆژنامەنووسەی یەكەمین وێنەی ژینا ئەمینییان لە نەخۆشخانە بڵاو كردەوە، 25 ساڵ زیندانی دەكرێن

ئەو دوو خانمە ڕۆژنامەنووسە ئێرانییەی یەکەم وێنەکانی (ژینا ئەمینی) و چیرۆکەکەیان لە نەخۆشخانە بڵاو کردەوە، سزای 25 ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی10ی2023، هەواڵدەرەکانی سەر بە دەزگای دادی ئێران بڵاویان کردەوە، ئیلاهە محەمەدی، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی (هەم میهەن) و نیلۆفەر حامیدی، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی (شەرق)، کە هەردووکیان لە زیندانی ئێڤینن، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای 25 ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

نیلۆفەر حامیدی، لەلایەن لقی 15ی دادگای شۆڕشی تاران، بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا" بە حەوت ساڵ زیندانی و بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات" بە پێنج ساڵ و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە یەک ساڵ زیندانیكردن سزا درا.

هەر لەم دادگایەدا، ئیلاهە محەمەدی، به تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا" بە شەش ساڵ زیندانی و به تۆمەتی "کۆبوونەوە دژ به ئاسایشی وڵات" بە پێنج ساڵ و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە یەک ساڵ زیندانیكردن سزا دراوە.

جێگای ئامەژەیە، ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە دوو ساڵ قەدەغەکردنی ئەندامێتی لە حزب و رێكخراو و گرووپە سیاسییەکان و چالاکیی سۆشیاڵ میدیایان بەسەردا سەپێنراوە.

بۆ یەکەمجار، نیلۆفەر حامیدی، وێنەی (ژینا ئەمینی) لە نەخۆشخانە و چیرۆکی برینداربوونەکەی لە ڕۆژنامەی (شەرق) بڵاو کردەوە، هەروەها ئیلاهە محەمەدی، لە ڕۆژی بەخاکسپاردنی (ژینا ئەمینی) لە سەقز ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد و بڵاوی کردەوە، ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە لە سەرەتای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئێران، دەستبەسەر كران و گواسترانەوە بۆ زیندانی ئێڤین و تا ئێستاش لەو زیندانەدان.

ساڵێك پێش ئێستا، كچە گەنجێكی كورد، بە ناوی ژینا ئەمینی، بە بیانووی نەپۆشینی سەرپۆشەوە، لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێران دەستگیر كرا، پاشان گیانی لەدەست دا و كەسوكارەكەی و چالاكوانان ڕایانگەیاند كە لەژێر ئەشكەنجەدا كوژراوە، ئەمەش ناڕەزایەتییەكی زۆری لەناو ئێران و سەرانسەری جیهان بەدوای خۆیدا هێنا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە