ئاوڵەی مەیموون بە هەموو ئەمریکادا بڵاو بووەتەوە

ئاوڵەی مەیموون بە هەموو ئەمریکادا بڵاو بووەتەوە

پەیامی کورد... ئاوڵەی مەیموون بە هەموو ئەمریکادا بڵاو بووەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، پەتای ئاوڵەی مەیموون لە سەرجەم ناوچەکانی ئەو وڵاتە بڵاو بووەتەوە و تاوەکوو ئێستا ١٥ هەزار و ٤٣٣ تووشبوو تۆمار کراون کە زۆرینەیان لە ویلایەتەکانی نیویۆرک و کالیفۆرنیان.

کەناڵی ABC Newsی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لە چەند ناوچەیەکی تری ئەو وڵاتە تووشبووی پەتای ئاوڵەی مەیموون تۆمار کراون، تەنانەت لەو ناوچانەی کە تاوەکوو ئێستا تووشبوویان تێدا تۆمار نەکرابوو.

ڕوونیش کراوەتەوە، بەپێی زانیارییەکان پەتاکە لە سەرجەم ناوچەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاو بووەتەوە و تاوەکوو ئێستاش ١٥ هەزار و ٤٣٣ تووشبوو تۆمار کراون.

کەناڵەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، زۆرینەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون لە ئەمریکا لە دوو ویلایەتن، لە نیویۆرک ٢ هەزار و ٩١٠ تووشبوو تۆمار کراون و لە کالیفۆرنیاش ٢ هەزار و ٦٦٣ تووشبوو تۆمار کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە