پەیامی کورد... نوێترین ئاماری حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیموون بڵاوکرایەوە
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تا ئێستا ٧٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە ئاستی جیهاندا تۆمارکراون و ٢٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە ئەمریکا تۆمارکراوە کە ٢٦ هەزار و ٨٣٦ حاڵەتە، پاشان بەرازیل بە هەشت هەزار و ٥٢١ حاڵەت و ئیسپانیا حەوت هەزار و ٢٣٩ حاڵەت و فەرەنسا چوار هەزار و ٦٤ حاڵەت.
هاوکات ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەکۆی حاڵەتەکانی توشبوون ٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە