پەیامی کورد ... پیاوێکی ئاڵمانی کە ٨٧ جار واکسەنی کۆرۆنا لێدابوو دەست بەسەر کرا
پیاوێکی ٦١ ساڵەی ئاڵمانی بۆ لێدانی واکسەنی کۆرۆنا بۆ جاری ٨٧ لە ناوەندی لێدانی واکسەنی شاری " دۆرسدن " شناسایی و دەست بەسەر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک میدیاکانی نیشتمانی ئاڵمانیا ڕایانگەیاند پیاوێکی ئاڵمانی کە ٨٧ جار واکسەنی کۆرۆنای وەشاندووە و تەنانەت لە هەندێک لە ڕۆژەکان دا توانیویەتی تاکوو سێ جار لە ناوەندگەلی جیاوازی دەرمانی ، واکسەن لیبدات لە ناوەندی لێدانی واکسەنی شاری دۆرسدن شناسایی و دواتر دەست بەسەر کرا .
بە ووتەی ووتەبێژی مانگی سووری ئاڵمانی ، یەکێک لە فەرمانبەرانی ناوەندی لێدانی واکسەن لە شاری دۆرسدن لە کاتی لێدانی واکسەنەکە شک و گومان لە یەکێک لە سەردانیکارانی لێدانی واکسەن دەکات و لە دوای پەیوەندی کردنی فەرمانبەری دەرمانی لەگەڵ پۆلیسی ، پیاوێکی ٦١ ساڵەی ئاڵمای کاتێک کە بۆ لێدانی دووبارەی واکسەن سەردانی ناوەندێکی لێدانی واکسەنی دیکەی کردبوو دەست بەسەر دەبێت . لێکۆڵینەوە یاساییەکان دەربارەی ئەم پیاوە دەستی پێکرد و مانگی سووری ئاڵمانی ئەم پیاوەی بە فڕۆشتنی بەڵگەگەلی واکسەن تاوانبار کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەو هەر جارە بە بەڵگەی سپی و بەتاڵی واکسیناسیۆن سەردانی ناوەندی لێدانی دەکرد و لە دوای لێدانی واکسەن بە دەستکاری کردنی لە ئەو زانیارییانەی کە نووسرابوون ئەم بەڵگەیەی بەو کەسانێک دەفرۆشت کە لەگەل لێدانی واکسەن دژبەرن . ئەو بە ناو و بەرواری لە دایکبوونی ڕاستەقینەی خۆی بۆ لێدانی واکسەن ناوی خۆی تۆمار دەکرد بەڵام کارت بیمەی خۆی نیشان نەدەدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە