پەیامی کورد … لە سلێمانی پیاوێکی ١٠٩ ساڵە کۆرۆنای تێپەڕاند
سەرپەرشتیاری تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، توشبوویەکی کۆرۆنا کە تەمەنی ۱٠۹ ساڵە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست چاکبۆتەوە و گەڕاوەتەوە ژیانی ئاسایی خۆی.
د.هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند، ئەم نەخۆشە تەمەنی 109 ساڵ بوو، پاش تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناو تێکچوونی باری تەندروستی سەرجەم چارەسەرە پزیشکیەکانی وەرگرت خۆشبەختانە ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندو گەڕایەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی.
سەرپەرشتیاری تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی باسی لهوهش كرد،دەبێت خۆمان بپارێزین توشبوانیش نابێت بێومێدبن بە ھیمەتەوە چارەسەری پێویست وەبگرێت تێیپەرێنیت بەھیوای سەلامەتی ھەمووان.
لە مانگی رابردووەوە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا رووی لە کوردستان کردووە و ئامارەکانی تووشبوان رۆژانە به شێوهیهكی بهرچاو بەرز بوونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە