چوار ملیۆن و 904 هەزاركەس لە توركیا بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن

چوار ملیۆن و 904 هەزاركەس لە توركیا بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن

پەیامی کورد... چوار ملیۆن و 904 هەزاركەس لە توركیا بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن


لەو 64 ملیۆن کەسەی مافی دەنگدانیان هەیە، سەرووی 4 ملیۆن و 904 هەزاریان بۆ یەکەمجارە دەنگ دەدەن.

مەهمەت دەمیراڵپ، بۆ یەکەمجارە دەنگ دەدات و دەڵێ "من، چاوەڕوانی گۆڕانی دۆخی ئابووریم. بە گشتی کێشەمان لە سیستمی پەروەردەدایە و چاوەڕێدەکەم باش بێت. دەمەوێت شتەکان باشتر بن. من بۆ یەکەمجارە دەنگ دەدەم و کێ بەڵێنی باشتری هەبێت، دەنگ بەو دەدەم".

ئەمڕۆ، رەجەب تەییب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور لە بەرامبەر کەمال کڵچدارئۆغڵووی بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت، خۆی لە سەختترین کێبڕكێی 20 ساڵی رابردوویدا دەبینێتەوە.

لایەنگرەکانی ئەردۆغان پێیانوایە، سەرکردە تەمەن 69 ساڵەکە ئابووری و ژێرخانی وڵاتەکەیانی بەهێزکردووە، بەتایبەتیش کە پێش ئەردۆغان لە ساڵی 2002، داهاتی تاکەکەسی لە تورکیا سێ هەزار و 572 دۆلار بوو لە ساڵێکدا، بەڵام دوای هاتنی ئەردۆغان، گەشەیکرد و لە ساڵی 2022 گەیشتە 10 هەزار و 655 دۆلار، واتە سەرووی 200٪ زیادیکرد.

ئیلادە ئەجای، دەنگدەرێکی دیکەیە کە بۆ یەکەمجارە دەنگدەدات، دەڵێ "من تەمەنم 22 ساڵە و بۆ یەکەمجار لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدەدەم. من شەرەفی ئەوەم دەبێت پشتیوانی سەرۆکەکەم رەجەب تەییب ئەردۆغان بکەم کە بۆ دوایینجار خۆی بەربژێر کردووە. ئەو پشتیوانی لە شێوازی ژیان و پەروەردەی من بە گوێرەی بیروڕا ئایینییەکانم دەکات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە