پەیامی کورد... کوژرانی دوو چەکداری داعش لە بەغدا
خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق کوژرانی سەربازێک و دوو چەکداری داعش لە پێکدادانێکی چەکداری ڕاگەیاند کە لە باکووری بەغدا ڕووی داوە.
خانەی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢، هێزێکی هاوبەش لە فیرقەی شەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە دارستانەکانی ئەلبوفەبین لە قەزای تارمیەی باکووری بەغدا ڕووبەڕووی چەند چەکدارێکی داعش بوونەوە.
ڕاشیگەیاندوە کە ڕووبەڕوو بوونەوەکە لەسەر بنەمای دەستگرتنی زانیاریی وردی هەواڵگری بووە و یەکێک لە چەکدارەکان خۆکوژ بووە و پشتێنی بۆمبڕێژکراوی لە خۆی بەستووە و ویستوویانە لە تارمیەوە دزە بکەنە ناو شاری بەغدا.
خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت کە لە ڕووبەڕوو بوونەوەکەدا هەر دوو چەکدارەکەی داعش و سەربازێکی هێزە هاوبەشەکە کوژراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە