کوژرانی دوو چەکداری داعش لە زنجیرە چیای حەمرین

بەرواری بڵاوکردنەوە :
کوژرانی دوو چەکداری داعش لە زنجیرە چیای حەمرین

پەیامی کورد... کوژرانی دوو چەکداری داعش لە زنجیرە چیای حەمرین

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، لە زنجیرە چیای حەمرین دوو چەکداری داعش بە بۆردوومانی فڕۆکەی ئێف 16ی عێراقەوە کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنی ئاماژەی بەوە کردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەکانی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە سنووری سەڵاحەدین بۆردوومان کردووە

با سی لەوەش کردووە، دوو چەکداری داعش بەهۆی بۆردوومانەکەوە لەناو حەشارگەکانیاندا کوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە