پەیامی کورد... کوژرانی هاووڵاتییەکی کەنەدی لە ئۆکراینا
کەنەدا دەڵێت لەم دوایانەدا هاووڵاتییەکی کەنەدی لە ئۆکراینا گیانی لەدەستداوە، ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن ئەو کەنەدییەی گیانی لەدەستداوە لەگەڵ دوو هاووڵاتی ئەمریکایدا بووە کە هەردووکیان لە هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا گوتی " کاروباری جیهانی کەنەدا ئاگاداری مردنی هاووڵاتییەکی کەنەدییە لە ئۆکراینا. بەرپرسانی کونسوڵگەری لە پەیوەندییدان لەگەڵ خێزانەکەیدا و یارمەتییان دەدەن." گوتیشی بەهۆی ڕەچاوکردنی تایبەتییەوە هیچ وردەکارییەکی دیکە ئاشکرا ناکرێت.
ڕۆژی شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مردنی دوو هاووڵاتی ئەمریکای لە ئۆکراینا پشتڕاست کردەوە. بەیاننامەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا هیچ وردەکارییەکیان نەدا لەسەر ئەوەی بە دیاریکراووی کەی و لە چی بارودۆخێکدا گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە