پەیامی کورد... کوژرانی ژەنەڕاڵێکی دیکەی ڕووسیا لە ئۆکراینا
ڕۆژنامەنووسێکی ڕووسیا بەناوی ئەلیکساندەر سلادکۆڤ باسی لە کوژرانی بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا کرد کە کوژراوەکە ژەنەراڵێکی ڕووسیا، بەڵام ئاماژەی بە ڕێکەوتی کوژرانەکەی نەداوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەبارەی کوژرانی ژەنەراڵ، ڕۆمان کوتوزۆڤەوە نەداوە.
هێزەکانی ڕووسیا دوای ئەوەی لە گرتنی کیێڤی پایتەخت سەرکەوتوو نەبوون، ماوەی چەند ڕۆژێکە هێرشەکانیان بۆ سەر شاری سیڤیێرۆدۆنێتسک لە هەرێمی دۆنباس چڕ کردووەتەوە.
کاتێک کوتوزۆڤ عەقید بووە، فەرماندەیی ٣٨مین فەوجەکانی پەیوەندییە جیاکراوەکانی هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بووە.
مۆسکۆ لە ٢٥ی ئادارەوە ئاماری زیانە گیانییەکانی سەربازە ڕووسەکانی بڵاو نەکردووەتەوە، کە لەو کاتەدا کوژرانی ١٣٥١ سەربازی سوپای وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
لە سەرەتای مانگی ئایار، ڕاپۆرتێکی نیو یۆرک تایمس ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکا لە کوشتنی ژەنەراڵە ڕووسییەکان یارمەتی ئۆکراینا دەدات و دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا تا ئێستا هەواڵی کوژرانی ١٢ ژەنەراڵی ڕووسیان بڵاو کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە