کوژران و برینداربوونی ٥کەس لە هێزەکانی ئێران لە بەلووچستان

کوژران و برینداربوونی ٥کەس لە هێزەکانی ئێران لە بەلووچستان

پەیامی کورد … کوژران و برینداربوونی ٥کەس لە هێزەکانی ئێران لە بەلووچستان

 

لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریی لە نێوان چەندکەسێکی نەناسراو و هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە کەهنووج ٥ کەس لە هێزەکانی رێژیم کوژران وبرینداربوون.

 

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە نێوان چەند کەسێکی نەناسراو وهێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە شاری کەهنووج سێ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم بە ناوەکانی” سەرگورد ناسر بەشام، سەروان نزام تاجیک و موسلم بەناوەند” کوژران و دووکەسی دیکەشی لە هێزەکانی ڕێژیم بە ناوەکانی” شەریفی و تەوەکولی” بڕینداربوون.

 

بەپێی ئەو راپۆرتە هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیم لە شاری کەهنووج ویستوویانە هێرش بکەنە سەر ماڵێک لە گەڕەکی حوسێن‌ئاباد کە چەند کەسێکی چەکدار تەقەیان لێدەکەن ولە ئاکامدا ٥کەس لە هێزەکانی ڕێژیم دەکوژرێن وبریندار دەبن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە