برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران

پەیامی کورد... برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران

کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد محەممەدی و خەڵکی شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەحکوومەتییەکان لە سنووری شاری نەوسوودی کرماشان بە سەختی بریندار بووە.


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٢ی جولایی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد محەمەدی و خەڵکی گوندی "ساتیاری"ی سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە سنووری شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە دوای ئەوەی کە ئەوەی کە لەلایەن هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و بریندار بووە، بەهۆی قووڵیی برینەکانی و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە