کوژرانی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە حەمرین

کوژرانی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە حەمرین

پەیامی کورد... کوژرانی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە حەمرین

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە میانەی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعشدا لە زنجیرە چیای حەمرین کوژرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ «هادی ئەسەدی» سەرکردە لە حەشدی شەعبی لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین کوژراوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ناوبراو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش لە زنجیرە چیاکە و ئەو سەرکردەیە کوژراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان لە زنجیرە چیای حەمرین و پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین دەستپێکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە