ئەو گرووپە خوێنیەی کە زیاترین مەترسی تووسبوونی بە کۆرۆنا هەیە کامەیە ؟؟؟

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئەو گرووپە خوێنیەی کە زیاترین مەترسی تووسبوونی بە کۆرۆنا هەیە کامەیە ؟؟؟

پەیامی کورد     ...    ئەو گرووپە خوێنیەی کە زیاترین مەترسی تووسبوونی بە کۆرۆنا هەیە کامەیە ؟؟؟

بەپێی لێكۆڵینەوە نوێیەکانی ئەورووپا، هەندێك لە مرۆڤەكان مەترسی زیاتری تووشبوون بە ڤیرووسی كۆرۆنا و خراپتربوونی بارودۆخیان لەسەرە، بۆماوەییەكانیش رۆڵی گرینگ دەبینن لەو پرسەدا.
پێگەی People بڵاویكردوەتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌، گۆڕانكارییەكان لە دوو خاڵی بۆماوەیی مرۆڤدا كاریگەری لەسەر مەترسیەكانی ڤیرووسی كۆرۆنا لەسەر مرۆڤ و درووستبوونی كێشەی تەنگەنەفەسی لەسەر تووشبوو هەیە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، خاڵی یەكەم ئەو بۆماوەییەیە، كە گرووپی خوێن دیاریی دەكات و شارەزایان باس لەوەدەكەن، ئەو تووشبوانەی گرووپی خوێنیان (A) یە زیاتر پێویستیان بەوە هەبوە ئامێری هەناسەدانی دەستكردیان بۆ دابنرێت  و ئەوەش بەرێژەی زیاتر لە ٥٠% لە گرووپەكانی دیكەی خوێن.
خاڵی دووەمیش، كە لەخاڵی یەكەم زیاتر پەیوەندییەكی بەهێزتری بە پەتای كۆرۆناوە هەیە، ئەوەش بریتیە لە "كرۆمۆسۆمی ٣"، بەڵام تائێستا زانایان بۆیان ئاشكرا نەبوە لە شەش بۆماوەییەكە كامیان زیاتر كاریگەری لەسەر ڤیرووسی كۆرۆنا هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە