" ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست " باس لەمەترسیەکانی سەرکەوتنی سەدر دەکات بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا وئێران لەعیراقدا،و دەڵێ بەسەرکەوتنی سەدر و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق لەلایەن موقتەدا سەدرەوە ئێران و ئەمریکا دەبێت بزانن چۆن بەرژەوەندیەکانیان دەپارێزن.
ڕۆژنامەکە دەڵێ له ڕۆژانی داهاتوودا موقته‌دا سه‌در كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌خاته‌ڕوو، ده‌بێت ئه‌مریكا بزانێت لێره به‌دواوه چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌پارێزێت، جگه له‌وه‌ش، سه‌ركه‌وتنی سه‌در پرسیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دروست ده‌كات، له‌كاتێكدا سه‌در ره‌خنه‌ی له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سه‌در دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیشه له عێراق، تارانیش ده‌بێت بزانێت لێره به‌دواوه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق ده‌پارێزێت،و دەڵی به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌یاری ئێران پشتیوانی له هه‌ڵوێسته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی سه‌در ده‌كه‌ن.
لەڕۆژنامەکەدا چاودێرێکی سیاسی عێراقی بەبێ ئەوەی ناوی بڵاوبکرێتەوە قسەی کردووە و ڕایگەیاندوە سه‌در تاكه سه‌ركرده‌ی سیاسییه له عێراقدا كه بۆچوونی سه‌باره‌ت به عێراق ڕوونه، داوای عێراقێكی بێ گه‌نده‌ڵیی و حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات ده‌كات.
ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئەنجامەکان هاوپەیمانی سائیرون تائێستا خاوەنی زۆرترین دەنگە ، لەپلەی یەکەمدایە لەسەر ئاستی عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە