پەیامی کورد... وڵاتێكی عەربی یەكەم مانگی دەستكردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی كوێت ” KUNA “: ناردنی یەكەم مانگی دەستكردی ووڵاتەكەی لە پلاتفۆڕمێكی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكاوە بۆ بۆشایی ئاسمان راگەیاند.
لەهەواڵەكە ئاماژە بەوە كراوە، مانگی دەستكردی ” Kuveyt Sat-1″ لە بنكەی كاپ كاناڤیرال لە ویلایەتی فلۆریداوە بە مووشەكی Falcon 9ی كۆمپانیای سپەیس ئێكسی ئەمریكی بۆ بەرهەمهێنانی كەشتی ئاسمانی و مووشەكەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە.
باس لەوەشكراوە: كە ویستگەیەك لە فاكەڵتیی زانستی زانكۆی كوێت ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو وێنە و داتایانەی كە مانگە دەستكردەكە دوای گەیشتنی بە بۆشایی ئاسمان دەینێرێت .
ئەوەش خراوەتەڕوو: كە مانگی دەستكردی سات-١، لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی زانكۆكەیە كە لەژێر درووشمی “كوێت دەچێتە بۆشایی ئاسمان” بەڕێوەدەچێت.
لە هەوڵی ئاژانسەكەدا ئەوەش بڵاوكراوەتەوە : پاڵپشتیی دارایی پرۆژەی مانگە دەستكردەكە كە ماوەی سێ ساڵی خایاندووە، لەلایەن وەقفی گەشەپێدانی زانستی كوێتەوە دابیندەكرێت و ئامانج لە پرۆژەكە پێگەیاندنی گەنجانی كوێتە لەم بوارەدا.
ئەحمەد ئەلكەندەری بەڕێوەبەری پرۆژەكە ئاشكرای كردووە: كە مانگە دەستكردەكە بە چواردەوری ئاسماندا دەسوڕێتەوە و خاوەن كامێرایەكی كوالیتی بەرزە كە وێنەكان دەنێرێت و لەلایەن تیمێكی شارەزاوە شیكاری بۆ دەكرێت و نزیكەی ٦٧ كەس لە پلەی زانستی و شارەزایی جیاواز لەسەر پرۆژەكە كاردەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە