پەیامی کورد... یەكەم مانگی دەستكردی چاودێری توركیا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا
یەكەمین مانگی دەستكردی چاودێری دروستكراوی ناوخۆیی و نیشتمانی توركیا IMECE، لە بنكەی هێزەكانی بۆشایی ئاسمانی ڤاندنبێرگ لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا.
مستەفا ڤارانك وەزیری پیشەسازی و تەكنەلۆجیای توركیا، دەربارەی رەوانەكردنی یەكەم مانگی دەستكردنی چاودێری توركیا بۆ بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند: توركیا بە توانای نیشتمانیی خۆی ئەم مانگە دەستكردەی دروستكردووە و لە رێگەیەوە دەتوانین روونترین وێنە بگرین، مانگی دەستكردی İMECE دەبێتە چاوی سوپای وڵاتەكەمان لە ئاسمان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە