وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی ناوچەکە دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی ناوچەکە دەکات

پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی ناوچەکە دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەنالینا بێربۆک، سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئوردن و ئیسرائیل و لوبنان، لەسەر دۆخی غەززە دەکات.

پێش ئەوەی فڕۆکەکە هەڵبفڕێت، بێربۆک بەڵێنی "هاوکارییەکی نەگۆڕ"ی بە ئیسرائیل دا، لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە ئاماەژەی بەوەشکرد، شەڕەکە دژی حەماسە نەک دژی دانیشتوانی مەدەنی فەڵەستین.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی لەوەشکرد، کە بەنیازە سوود لەو گەشتە وەربگرێت بۆ ئەوەی کار بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانە بکات کە لەلایەن حەماسەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، لەنێویاندا ئەڵمانییەکان.

بە مەبەستی هەماهەنگی پاڵپشتی بۆ دانیشتوانی مەدەنی لە کەرتی غەززە، بێربۆک نێردراوێکی بۆ کاروباری یارمەتییە مرۆییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان کرد،دەشڵێت: وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاریی هەمەلایەنە بکات، هەروەها کارەکان بەچڕی ئەنجامدەدرێن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی ئەڵمانیا بتوانن بەخێرایی کەرتی غەززە بەجێبهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وا گریمانە دەکات، کە ژمارەیەکی سنووردار لە خەڵکی خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانی لە کەرتی غەززە نیشتەجێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە