وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغداد و هەولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغداد و هەولێر دەکات

پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغداد و هەولێر دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ئانالێنا بێیەربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بگاتە بەغداد و دواتریش سەردانی هەرێم بکات.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە ئانالێنا بێیەربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەگاتە عێراق و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و بەرلین رەخساندنی ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری وزه‌ و وه‌به‌رهێناندا بابەتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبێت”.

بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بگاتە هەولێر و چەند کۆبوونەوەیەک سازبکات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە