وەزیری دەرەوەی ئێران ... جێگیر بوونی ئەرتەشی سووریا لە سنوورەکانی تورکیا باشترین ڕێگای پاراستنی ئەمنییەت هەژمار دەکرێت

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وەزیری دەرەوەی ئێران  ...   جێگیر بوونی ئەرتەشی سووریا لە سنوورەکانی تورکیا باشترین ڕێگای پاراستنی ئەمنییەت هەژمار دەکرێت

پەیامی کورد   ...    جێگیر بوونی ئەرتەشی سووریا لە سنوورەکانی تورکیا باشترین ڕێگای پاراستنی ئەمنییەت هەژمار دەکرێت .

وەزیری کاروباری دەروەی ئێران لە پێشنیار بە هاوتا تورکەکەی خۆی ڕایگەیاند کە باشترین ڕێگا بۆ پاراستنی ئەمنییەتی وولاتانی ناوچەکە ، سەقامگیری و جێگیر کردنی ئەرتەشی سووریا لە سنوورەکانییەتی لەگەڵ تورکیا .

جەواد زەریف کە لە دوای سەفەری یەک ڕۆژەی خۆی بۆ سووریا ، ئێستا لە تورکیایە ، لە دانیشتنی میدیایی هاوبەشدا لەگەڵ مەولوود چاووش ئۆغلۆ ئەمەش ڕاگەیاند : " ئەرتەشی سووریا بە جێگیر بوون لە سنوورەکانی تورکیا دەبێ لە نەبوونی هەرجۆرە هەڕەشە و هەرجۆرە جمووجووڵێکی تێرۆریستی ؛لە دژی دەوڵەت و خەڵکی تورکیا لە لایەن سووریاوە جەخت بکەنەوە و گرینگی پێ بدەن .

سەبارەت بەوەی کە ئایا هەڵگری پەیامێکە لە سووریاوە بۆ بەرپرسانی تورکیا ، لە ووڵامدا ڕایگەیاند : لە سەفەر بۆ دیمەشق دا ووتوووێژی دووروودرێژمان لەگەڵ بەشار ئەسەد هەبوو . ڕاپۆرتێک لە ووتوووێژەکانم لە سەردانم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕادەست دەکەم . بە دڵنیاییەوە وەکوو کۆماری ئیسلامی ئێران حەز دەکەین هەموو ووڵاتانی دۆست و هاوڕێی ئێمە لە ناوچەکە ، پەیوەندی باش ، ڕووبە پێشەوە چوون و داهاتوویەکی گەشمان پێکەوە هەبێت .

زەریف هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێران هیچ کات لە کاروباری ناوخۆی ووڵاتان و لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ووڵاتان دەستێوەردان ناکات ووتی ئێمە ڕەغبەتی خۆمان ڕادەگەێنین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە