وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد  ...   جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای سیاسی و ئابووری سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەكات و چەندین کۆبوونەوەی سیاسی و دیداری ئابووری ئەنجامدەدات.

بەهرام قاسمی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : " بەرپرسانی باڵای جێبەجێكاری دەیان كۆمپانیای حكوومی و شاندێکی کەرتی تایبەت یاوەری موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەكەن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان".

ئەم سەردانەی زەریف دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەردوولا ئەنجام درا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران ریگەیاند، ئێران و عێراق دەتوانن قەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە