پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی ئێران دەکات
ڕۆژنامەی رای الیوم لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی لوبنانی ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی ئێران دەکات.
بە پێی هەواڵێكی جام کوردی، ڕۆژنامەی رای الیوم ئێوارەی هەینی 2 ی حوزەیرانی 2023 لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی سیاسی لوبنانی ڕایگەیاند کە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی تاران دەکات.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە بن فەرحان پەیامێکی سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە ڕادەستی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات کە لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتە.
رای الیوم ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە گەڵ هاوتاکەی و سەرۆک کۆمار و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێرانی کۆدەبێتەوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بریکس و دۆستانی بریکس لە ئەفریقای باشورن، شەوی هەینی لە گەڵ یەکتر کۆبوونەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە